بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

هەواڵ

به وێنه؛ کۆمەڵێک دەرمانی قەدەغەکراو له رێگەی هێنانیان بۆ هەولێر دەستی بەسەردا گیرا

رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانیی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا.

به وێنه؛ هەڵمەتی بەرفراوان دژی فرۆشتنی ئۆنڵاینی دەرمانی رێگەپێنەدراو بەردەوامه

رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاخ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.

کۆمەڵێک دەرمانی دیکەی نایاسایی که به ئۆنڵاین دەفرۆشران دەستی بەسەردا گیرا

رۆژی چوارشەممه(٢٥/١٢/٢٠١٩) چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە ھاوکاری ئاسایشی ھەولێر - ھۆبەی ئابووری و پولیسی شارەوانی بەدوادەچوونیان بو دەرمانی نایاسایی و ریگە پینەدراو کرد کە لەڕێگەی ئۆنڵاین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(٢٣/١٢/٢٠١٩) له هەڵمەتێکی هاوبەشی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، پۆلیسی قایمقامیەتی هەولێر و ئاسایشی هەولێر، تواندرا دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگەپێندراودا بگیرێت.

بەوێنه؛ بڕێکی زۆر دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراو دەستیان بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ(دووشەممه ١/٧/٢٠١٩)، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر کۆگایەکی نهێنیی دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراویان له هەولێر دۆزییەوه.

بەوێنه؛ له مامزاوه و قۆریتان ٩ نۆڕینگه و دەرمانخانەیەک و دوو کۆگای دەرمان داخران

رۆژی دووشەممه(١٣/٥/٢٠١٩) لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، ١٢ شوێنیان بەسەر کردەوه و هەموویان داخران.

به وێنه؛ ٩ نۆڕینگه داخران و ٢ کەسیش رادەستی یاسا کران

رۆژی شەممه(٤/٥/٢٠١٩) لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، ٩ نۆڕینگه له شاری هەولێر بەسەر کرانەوه.

بەوێنه؛ له قەزای خەبات له کۆی ٤٥ شوێن، ٣٦ شوێن داخران

رۆژی دووشەممه(١٥/٤/٢٠١٩) بەپێی زانیاریی پێشوەخته، به هاوکاری و هەماهەنگیی قایمقامیەتی قەزای خەبات، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر، نۆڕینگه و دەرمانخانەکانی ئەم قەزایه بەسەر کرانەوه.

بۆ هەماهەنگیی نێوانیان وەفدێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانیان کرد

وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی فیدڕاڵ بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و دروستکردنی هەماهەنگی بۆ پێشخستنی کەرتی دەرمان لە کوڕدستان و عێڕاق رۆژی چوارشەممه(۱۰/٤/۲۰۱۹) سەردانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشک(KMCA )یان کرد.

وێنەکان ببینه؛ دەرمانخانەیەک و کۆگایەکی دەرمان داخران و کۆمەڵێک دەرمان لەناو ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ(سێشەممه رێککەوتی ٢/٤/٢٠١٩)، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر دەرمانخانه و کۆگایەکی دەرمان داخران و کۆمەڵێک دەرمانی قاچاخ له ماڵێکدا دەستی بەسەردا گیرا.

وێنەی کەرەستەکان ببینه؛ سەنتەرێکی جوانکاری که دەستکاریی رێکەوتی بەسەرچوونی کەرەستەکانی دەکرد، داخرا

رۆژی چوارشەممه رێککەوتی ٢٧/٣/٢٠١٩، بەپێی زانیاریی پێشوەخته، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر سەنتەری جوانکاریی "بیوتی سەنتەر"، داخرا.

لێژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی کرد

ئەمڕۆ (١٩/٣/٢٠١٩)، لێژنەیەک لەلایەن "ناوەندی نیشتمانی بۆ چاودێریی و لێکۆڵینەوەی دەرمان"ی سەر به وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) کرد.

به وێنه؛ دوو دەرمانخانه و سەنتەرێکی جوانکاری داخران

رۆژی دووشەممه رێککەوتی ١١/٣/٢٠١٩، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی ھەولێر دوو دەرمانخانه و سەنتەرێکی جوانکارییان داخست.

به وێنە؛ چەند شوێنێکی دەرمانی رێگەپێنەدراو داخران و کارگەیەک و چەندین دەرمانی بێ‌مۆڵەت دەستیان بەسەردا گیرا

لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و به هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی هەولێر رۆژی ٢٥/٢/٢٠١٩ دوو شوێنی گیادەرمان و کارگەیەکی دروست کردنی دەرمانی بێ‌مۆڵەتیان داخست و کۆمەڵێک دەرمانی رێگەپێنەدراو و بێ‌کوالیتی دەستیان بەسەردا گیرا.

پەیامی وەزیری تەندروستی به بۆنەی یەکی دیسەمبەر؛ ڕۆژی جیھانی ئەیدز

ڕۆژی جیھانی ئەیدز، دەرفەتێکی جیھانی یە بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی ھەوڵەکانی دەزگا پەیوەندارەکان و خستنەڕووی ھاوکاری و پاڵپشتی یە بۆ توشبوانی نەخۆشی ئەیدز لەسەر ئاستی جیھان.

راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان

ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەردەوام لە هەوڵی بە یاساییکردن و بە پیشەییکردنی کەرتی دەرمان داین، لە سۆنگەی ئەو بەرپرسیاریەتە گەورە و پیشەییەی کە لەسەر شانمانە بە مەبەستی گەیاندنی بەرژەوەندیی گشتی بۆ هاونیشتمانیان، بە دابینکردنی باشترین و بەرزترین کوالێتی دەرمان بۆیان، هەر بۆیە تەنها بەگوێرەی رێنماییە زانستی و یاساییەکان رێگە بە هاوردەکردنی دەرمان دەدەین بۆ ناو کوردستان.

زانستی پزیشکی و فاڵچێتی بەناو پزیشکی

زانستی پزیشکی لقێکی زانستیە کە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە ئەکات لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان لە مرۆڤدا لەسەر بنچینەی بەڵگە و زانین.

به ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای حکومی سیستەمی ئەلکتڕۆنی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان کرایەوه

رۆژی چوارشەممە(٢١/١١/٢٠١٨) به ئامادەبوونی "نێچیرڤان ئەحمەد" سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و "نەوزاد هادی" پارێزگاری هەولێر" و "د.رێکەوت حەمەڕەشید" وەزیری تەندروستی و چەندین بەرپرسی دیکه، سیستەمی ئەلکتڕۆنی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کرایەوه.

ناساندنی دەرمانەکانی نەخۆشیی شەکره: Glimepiride (بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

ژەم و شێوەی دەرمانسازی: - حەب: ١ مگم، ٢ مگم، ٣ مگم، ٤ مگم، ٦ مگم.

ناساندنی دەرمانەکانی نەخۆشیی شەکره: Metformin(بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

ژەم و شێوەی دەرمانسازی: • حەبی خێرا بەرەڵابوو : ٥٠٠ مگم، ٨٥٠ مگم، ١٠٠٠ مگم. • حەبی هێواش بەرەڵابوو: ٥٠٠ مگم ، ٧٥٠ مگم ، ١٠٠٠ مگم.

نەخۆشیی شەکرە(بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره)

نەخۆشی شەکرە چیی؟ • نەخۆشیەکی درێژخایەنی هۆرمۆنی _ زیندەکرداریە کە رێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە.

دۆزینەوەی ئەنتی‌بایۆتیکێکی نوێ که وەک ئەسپی ترۆی کار دەکات

پسپۆڕانی دەرمان‌سازی توانیویانه ئەنتی‌بایۆتیکێکی نوێ دروست بکەن که وەک چیرۆکی ئەفسانەی ئەسپی ترۆی، باکتریاکان هەڵدەخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی رێگەی چوونەوه ناوەوەی پێ‌بدەن و دواتر لەناویان دەبات.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بازرگانیکردن بە دەرمان چەند بڕیارێکی گرینگی دەرکرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی مامەڵکردن بە دەرمانەوە دەردەکات و رایدەگەیێنێت، پێویستە سەرجەم ئەوانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی دەرمانیان ھەیە دووبارە مۆڵەت وەربگرنەوە و وەزارەتی تەندروستیش تاکە لایەنە کە مافی تۆمارکردن و پێدانی مۆڵەتی ھەیە، ھەر کەسێکیش بە قاچاخ مامەڵە بە دەرمان و کەرەستەی پزیشکییەوە بکات سزادەدرێت.

ئایا ستیکەری سەر دەرمان ساخته دەکرێت؟

ستیکەری دەرمان کە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA ) بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی دەرمان لەسەر ڕووی پاکەتی ھەموو دەرمانێکی پشکێنراوی دەدات، ساخته ناکرێت.

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوه

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێرو پێداویستی پزیشکی دڵنیایی تەواو دەداتە ھاوڵاتیان، بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی بازاڕی دەرمان و دەست بەسەرداگرتنی دەرمانی نایاسایی لە ھەموو کوردستان.

بەشی بازگەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوه

بەشی بازگەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی گشت کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت به گواستنەوەی خاڵی پشکنینی کوالیتی کۆنتڕۆل له بازگەی "دێگەڵه" بۆ بازگەی "شێراوه" ئاگادار دەکاتەوه.

ئاگاداری حەبی Amaryl M بە ئەم ژماره باچه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت بە ژماره باچێکی ساختەی حەبی Amaryl M، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە.

دوو ژمارە باچی Amaryl ی ساختە دەستی بەسەردا گیرا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ساختە و کوالیتی خراپ، بەشی چاودێری بازار دەستی بەسەر دوو ژماره باچی حەبی ساختەی Amaryl بە ژمارەی باچەکانی "E857" و "1E515" دا گرت.

ژماره باچێکی دیکەی Plavix ی ساخته دەستی بەسەردا گیرا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەرمانی ساخته و کوالیتی خراپ، بەشی چاودێری بازار دەستی بەسەر دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ (batch no: 6A541)دا گرت.

ئاگادار کردنەوەی دەرمانی ساخته

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی سەبارەت به ئەم دوو دەرمانه ساختەیه، لایەنه پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوه.

دوای ٦٠ساڵ دەرمانێکی دژه مەلاریا مۆڵەتی پێدرا

دەرمانێکی دژه مەلاریا که به شێوەی حەبه، دوای ٦٠ساڵ مۆڵەتی پێدرا و له ئەمەریکا بەرهەم دەهێندرێت.

شێوازێکی داهێنەرانه بۆ چارەسەری ئەنفلۆانزای هەڵامەت

زانایانی بەریتانیا بەو ئومێدەن، شێوازێکی نوێیان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەنفلۆانزای هەڵامەت دیتبێتەوه.

داوا له هاوڵاتیان و دەرمانخانه و کۆمپانیاکان دەکەین ئاگاداری ئەم جۆره حەبه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) سەبارەت به جۆرێکی حەبی EXFORGE هۆشداری به هاوڵاتیان و دەرمانخانه و کۆمپانیاکانی دەرمان دەدات.

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان سەبارەت به تۆماری سەرەتایی دەرمان کۆمپانیاکان ئاگادار دەکاتەوه

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی(KMCA)، بۆ ئاسانکاریی له تۆماری سەرەتایی دەرمان، گشتاندنێکی نوێ ئاراستەی کۆمپانیاکان دەکات.

کۆمەڵێک دەرمانی گیایی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی چاودێری بازاڕی له بەڕێوبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵ لە هەولێر، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی گیاییدا گیرا که له دوکانەکانی دەرمان گیایی دەفرۆشترێن.

جۆرێکی نوێی ئینتەرستیشیۆم دۆزراوه

لە نوێترین دۆزینەوەدا، زانایان توانیان بەهۆی ئامێری "PCLE"(Confocal laser endomicrosocopy) لەناو بۆڕیی زراو له کاتی ئیندۆسکۆپی‌دا جۆرێکی نوێی "ئینتەرستیشیۆم"( Interstitium) بدۆزنەوە.

داوا له هاوڵاتیانی دەکەین ئاگاداری ئەم جۆره جێڵه بن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هاوڵاتیان سەبارەت به ئەم جۆره جێڵه ئاگادار دەکاتەوه.

هاوڵاتیان له بوونی دەرمانێکی ساخته ئاگادار دەکەینەوه

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) هاوڵاتیان له جۆره حەبێکی ساخته ئاگادار دەکاتەوه.

سیستەمی دواوکردنی ئەلیکترۆنی

چۆنیەتی خۆتۆمار کردنی کۆمپانیاکان له سیستەمی ئەلکترۆنی(eRequest)ی بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

پوختەیەک لەسەر یەکەم کۆنفڕانسی زانستی دەرمانسازی له هەرێمی کوردستان

رۆژانی ٦ و ٧ی ئەم مانگه، له ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستی و ئامێری پزیشکی(KMCA)، زانکۆی پزیشکیی هەولێر و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، یەکەم کۆنفڕانسی زانستی دەرمانسازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

روونکردنەوەیەک لەسەر دەرمانی Heptadine

دوای دروستبوونی گومان لەسەر دەرمانی (Heptadine syrup) بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی دەرمانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە تێیدا وا دەرکەوتووه دەرمانەکە ئێکسپایەرە و بەرواری نوێشی لەسەر دراوە...

بانگەوازی گشتی کەمکردنەوەی نهێنی بۆ دروست کردنی Data base

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشت کۆمپانیاکانی تایبەتمەند ئاگادار دەکاتەوه بۆ بەشداری کردن له تەندەری دروست کردنی Data base بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی(KMCA)....

بەشی دەرمانیش لەخۆ دەگرێت؛ سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕاپۆرتی تایبەت بە ھەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی بڵاو دەکاتەوە

دوابەدوای فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ١٠ـی ٢ـی ٢٠١٦ بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دامودەزگە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان ماوەی ساڵێکە کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە دەکەن....

وزارەتی تەندروستی سەبارەت به هەواڵێکی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوەیەک دەدات

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت به بوونی جۆره دەرزیەک له کوردستان، روونکردنەوەیەک دەدات و دەنگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان رەت دەکاتەوه....

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پشکنین بۆ دوو جۆر دەرمان دەکرێت

ئەو دەرمانانه بریتین له له هۆرمۆنی "Insulin" که به شێوەی دەرزی دەست دەکەوێت و گرنگیی تایبەتیی خۆی هەیه بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستیی ئەو نەخۆشانەی به دەست نەخۆشیی شەکرەوه دەناڵێنن....

توێژینەوەی دەرمانسازێکی پسپۆڕی کورد وەک باشترین توێژینەوەی ئەوروپا هەڵبژێردرا

د. بەناز تەیفوور جەلیل، دەرمانسازی پسپۆڕ له بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) و توێژەر له زانکۆی لەندەن-بریتانیا، یەکێک له توێژینەوەکانی له بواری کوالیتی کۆنتڕۆڵدا، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانسته پزیشکیه بنەڕەتیەکانی بۆ ساڵی٢٠١٦ لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەست هێنا....

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هاوڵاتیان له بوونی ماددەیەکی ساخته ئاگادار دەکاتەوه

هەروەها KMCA رایدەگەیەنێت، له هەر شوێنێک ئەم ماددەیه مامەڵەی پێوەبکرێت، رێوشوێنێ پێویست دەگرێتەبەر....

تاقی‌کردنەوەی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ئایدز

به گوتەی زانایان، ئەم دەرمانه نوێیه که به شێوەی ڤاکسین له نەخۆش دەدرێت، دەتوانێت گەشه و بڵابوونەوی ئەم ڤایرۆسه، لەناو جەستەی تووشبوو بگەیەنێته ئاستی سفر و تاڕادەیەک رایبگرێت....

داوا له هاوڵاتیان دەکرێت ئەم کرێمه بەکار نەهێنن

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی(KMCA) رایدەگەیەنێت: بەپێی راپۆرتی تاقیگەی KMCA و له ئەنجامی دووباره هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەو نموونانەی له نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا وەرگیرابوو،...

سه‌ردانی قوتابیانی کۆلێژی ده‌رمانسازیی دهۆک بۆ KMCA

رۆژی دووشه‌ممه(29/2/2016) قوتابیانی قۆناغی پێنجه‌می کۆلێژی ده‌رمانسازیی دهۆک وه‌ک گه‌شتی زانستی سه‌ردانی KMCAیان کرد ...

دەستەی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆریی خۆراک دەچێتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک درا...

له‌ناو بردنی زیاتر له پێنج تۆن ده‌رمان و ستیکه‌ری به‌سه‌رچوو

رۆژی 10/6/2015 له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی ده‌رمانی نه‌شیاو، دوو تۆن ده‌رمان له شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هه‌ولێر له‌ناو بردرا که له کۆگای KMCA ماوه‌یان به‌سه‌رچووبوو....

له‌ناو بردنی زیاتر له پێنج تۆن ده‌رمان و ستیکه‌ری به‌سه‌رچوو

رۆژی 10/6/2015 له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی ده‌رمانی نه‌شیاو، دوو تۆن ده‌رمان له شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هه‌ولێر له‌ناو بردرا که له کۆگای KMCA ماوه‌یان به‌سه‌رچووبوو....

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکی ئه‌نجام درا

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که رۆژی سێ‌شه‌ممه(2/6/2015) ئه‌نجام درا، سه‌ره‌تا "د.رێکه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید" وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌باره‌ت به ناردنی پزیشکان و ده‌رمانسازان بۆ ئیفاد له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه

گفتوگۆ له‌سه‌ر نرخی ده‌رمان کرا

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که رۆژی چوارشه‌ممه(13/5/2015) به‌ڕێوه‌چوو، ....

زیاتر له دوو تۆن ستیکه‌ر له‌ناوبردرا

رۆژی چوارشه‌ممه(6/5/2015) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی له‌ناوبردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، زیاتر له دوو تۆن ستیکه‌ری تایبه‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ی له تاقیگه‌ ده‌رنه‌چووبوون...

زیاتر له ده تۆن ده‌رمان له‌ناو بردرا

رۆژی پێنج‌شه‌ممه(26/3/2015) له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی له‌ناو بردنی ده‌رمانی KMCA، زیاتر له ده تۆن ده‌رمانی نه‌شیاو که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌روه‌ها بڕێکی زۆر ماده‌ی سه‌ره‌تایی ماوه‌ به‌سه‌رچووی ده‌رمان...

لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان، کۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمانی به‌سه‌ر کرده‌وه

لێژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌یدا، له‌گه‌ڵ "د.گۆران رۆژبه‌یانی" به‌ڕێوه‌به‌ری KMCA کۆبۆوه و کورته‌یه‌ک له کار و چالاکییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستی خرایه‌ روو.

هه‌زاران ستیکه‌ر له‌ناو بردرا

رۆژی دووشه‌ممه(2/3/2015) له‌لایه‌ن لێژنه‌ی چاودێریی بازاڕی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی KMCA هه‌زاران ستیکه‌ر له شوێنی له‌ناوبردنی خۆڵ و خاشاکی هه‌ولێر، له‌ناوبردرا. ستیکه‌ره‌کان تایبه‌ت بوون به کۆمه‌ڵێک ده‌رمان که له پشکنین ده‌رنه‌چووبوو.