بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

تۆمارکردنی ئەو دەرمانانەی کە لە بەغدا تۆماری سەرەتاییان بۆکراوە


لەکاتى تۆمارکردنى دەرمان لە هەرێمى کوردستان کە تۆمارکردنى سەرەتایى هەبێت لە وەزارەتى تەندروستى عێراق پێویستە ئەمانەى خوارەوە دابین بکرێت:
1. نووسراوى بڕیارى تۆمارکردنی سەرەتایی (بیان موقف التسجیل اڵابتدائی) کە لە وەزارەتى تەندروستى عێراق دەرچوو بێت.
2. بڕوانامەى تۆمارکردنى کارگەى بەرهەم هێنەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.
3. بڕوانامەى تۆمارکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.
4. بەڵگەنامەکانى تۆمارکردنى سەرەتایی دەرمان بە شێوەى (CD).
5. نوسراوى بەڵێننامە کە تیایدا ڕوونبکرێتەوە کە (CD) پێشکەش کراو بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەمان زانیارى تێدایە دەربارەى دەرمانى تۆمارکراوی سەرەتایی کە پێشکەش کراوە بە وەزارەتى تەندروستى عێراق.
6. هێنانى نموونەیەکى دەرمان کە داواکراوە بۆ تۆمارکردنى سەرەتایی.
پێدانى ڕسومى تۆمارکردنی سەرەتایی دەرمان.