بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

به وێنه؛ کۆمەڵێک دەرمانی قەدەغەکراو له رێگەی هێنانیان بۆ هەولێر دەستی بەسەردا گیرا

رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانیی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا.


ئەم دەرمانه نایاساییانه دەویسترا به شێوەی نهێنی و له رێگەی بازگەکانەوه بهێنرێت ناو هەولێر که لەلایەن تیمەکەوه دەستی بەسەردا گیرا.

 

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی جارێکی دیکه داوا له هاوڵاتیان دەکات خۆیان له بەکارهێنانی ئەم بەناو دەرمانانه بپارێزن و له کاتی هەبوونی هەر جۆره زانیارییەک، له رێگەی ژماره تەلەفۆنی ٠٧٥٠٧٦٦٥٦٢٣ یان پەیجی KMCA، ئاگادارمان بکەنەوه.