بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان

کۆمەڵێک دەرمانی دیکەی نایاسایی که به ئۆنڵاین دەفرۆشران دەستی بەسەردا گیرا

رۆژی چوارشەممه(٢٥/١٢/٢٠١٩) چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە ھاوکاری ئاسایشی ھەولێر - ھۆبەی ئابووری و پولیسی شارەوانی بەدوادەچوونیان بو دەرمانی نایاسایی و ریگە پینەدراو کرد کە لەڕێگەی ئۆنڵاین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.


لە ئەم بەدواداچوونەدا توندرا  کەسێک دەستگیر بکرێت که بەڕگەز عەرەبە و لەرێگەی نایاسایی و شاراوە دەرمانی ھاوردە دەکرد و دانی بەودا نا کە دەرمانی بە ناوی ئۆنڵاین بو دەرمانخانەکانی شاری ھەولیر دابین کردووه.

 

دوا دەستگیرکردنی تۆمەتبار، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ  کراوە و رادەستی دادگا دەکرا.

 

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان(KMCA) جارێکی دیکه ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەھیچ جۆرێک دەرمانی  بەناو لاوازبوون، دەموچاو قەڵەوکردن، کێش زیادکردن، زیادکردنی ئارەزووی سێکس زیاد و...  نەکڕن،  چونکە ھیج بنەمای زانستیی نییە و زیانێکی زۆر به تەندروستی دەگەیەنێت.

 

ئەم بەناو دەرمانانه چەندین ماددەی قەدەغەیان تێدایه که کاریگەرییەکی لاوەکیی زۆر لەسەر جەستە بەجێ‌دەهێڵێت.

 

ئەمەی خوارەوه چەند نموونەیەکی ئەم جۆره بەناو دەرمانانەن که به شێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشرێن و دەستیان بەسەردا گیراوه.

 

له چەند رۆژی داهاتوودا له پەیجی فەرمیی KMCA چەندین نموونەی ئەم بەناو دەرمانانەتان بۆ دەخەینەڕوو.